‌ڕۆژنامەنوسێكى بەناوبانگ هەواڵێكى گرنگ لەسەر داهاتووى ئیكاردى بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

جیانلوكا دى ماریزیۆى ڕۆژنامەنوسى بەناوبانگى ئیتاڵى نوێترین زانیارى لەسەر داهاتووى ماورۆ ئیكاردى ئەرجەنتینى و هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان بڵاو دەكاتەوە كە لە ئێستادا بە خواستن بۆ پاریس سانجێرمان یارى دەكات .

لە ماوەى ڕابردوودا ڕۆژنامەكان باسیان لەوەكرد كە پاریس سانجێمان لەگەڵ واندا ناراى بریكارى ئیكاردى گەیشتونەتە ڕێكەوتن تا ئەوەى بە یەكجارى بیگوازنەوە ڕیزەكانیان .

لەو بارەیەوە جیانلوكا دى ماریزیۆ دەڵێت: پاریس سانجێرمان بە دڵنیایی لەگەڵ ئیكاردى ڕێككەوتووە ولە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتووشدا بە فەرمى ڕادەگەیەنرێت .

ئەو ڕۆژنامەنوسە بۆ پێگەى سكاى سپۆرتى ئیتاڵى ئەوەشى وتووە كە بەرپرسانى هەردوو یانەى ئینتەری و پاریس لەسەر نرخى یاریزانەكە ڕێكەوتوون و ڕۆژى یەكشەممەش بابەتەكە یەكلایی دەبێتەوە.
 


PM:08:39:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌