یانەیەك سەبارەت بە ئەستێرەكەى ڕیاڵ مەدرید شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕینى فەڕەنسى سەبارەت بە كامافینجاى ئەستێرەى یانەكەى یانەى ڕیاڵ مەدرید شۆك دەكات .
كامافینجاى ئەستێرەى لاوى هێڵى ناوەندى یانەى ڕین یەكێكە لە ئامانجەكانى یانەى ڕیاڵ مەدرید و یانەى لیڤەرپوڵیش گرنگى بە تواناكانى دەدات .
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ڕین ئامادە نییە بە كەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى كامافینجا بێت كە ئەمەش نرخێكى خەیاڵییە .
ڕۆژنامەكە دەشڵێت یانەى ڕین نایەوێت دەستبەردارى تواناكانى ئەو ئەستێرەیەى تیپەكەى بێت بۆیە نرخێكى زۆریشى لەسەرى داناوە .
كامافینجاى 17 ساڵ لەم وەرزە بەشدارى 36 یارى لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان كردووە گۆڵێكى تۆماركردووە ودوو گۆڵیشى دروست كردووە .
PM:08:08:27/05/2020
ئهم بابهته 14412
جار خوێنراوهتهوه