‌فەرمى.. یەكێتى خولى ئینگلیزى بڕیارێكى گرنگى دا

وێستگە سپۆرت-

بەشێوەیەكى فەرمى یەكێتى خولى ئینگلیزى بڕیاریدا یانەكان بگەڕێنەوە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان.

یەكێتى خولى ئینگلیزى ئاشكراى كردووە بە كۆى دەنگى تەواوى ئەندامانى یەكێتییەكە بڕیاریانداوە كە یانەكانى خولەكە ڕێگەیان پێبدرێت دەست بە مەشق وڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان بكەنەوە .

یەكێتییەكە باسى لەوەش كردووە كە ئەم بڕیارە پاش گفتووگۆكردن بووە لەگەڵ یاریزانان وڕاهێنەران و یانەكان و حكومەتى بەڕیتانیا و چاوەڕێش دەكرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوو جێبەجێ بكرێت .
 


PM:04:46:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌