نوێترین لێدوانى ڕۆناڵدۆ بۆ پێگەى گۆڵ جیهانى بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى وئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆس خۆى وەكو باشترین یاریزانى مێژووى تۆپى پێ لە قەڵەم دەدات .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ پێگەى گۆڵى جیهانى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەڵێت : لە كاتە باش وخراپەكانیشدا هیچ یاریزانێك لە من باشتر نیە و پێم وایە باشترین یاریزانى مێژووى تۆپی پێ منم .
ڕۆناڵدۆ خاوەنى چەندین دەسكەوتى گەورە وگرانە لە مێژووى خۆیدا و چوار جار خولى یانە پاڵەوانەكانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بردۆتەوەو گۆڵكارى مێژووى خولى یانە پاڵەوانەكانە وپێنج جار بۆتە باشترین یاریزانى جیهان وچەندین دەسكەوتى ترى بردۆتەوە
PM:02:17:27/05/2020
ئهم بابهته 2756
جار خوێنراوهتهوه