‌ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە شێوەیەكى جیاواز هالاند بگوازێتەوە ڕیزەكانى

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى هەوڵەكانى بۆ گواستنەوەى ئیرلینگ هالاندى نەرویجی و هێرشبەرى بوروسیادۆرتمۆند بەردەوامى هەیە و دەیەوێت ئەشرەف حەكیمى لە گواستنەوەیدا بەكاربهێنێت.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى زە سەنى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە كە بە شێوەیەكى یەكجارى دەستبەردارى تواناكانى ئەشرەف حەكیمى بێت بۆ یانەى بوروسیادۆرتمۆند كە لە ئێستادا بەخواستن بۆ یانە ئەڵمانییەكە یارى دەكات لەبەرامبەر هاتنى ئیرلینگ هالاند دا.

ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە لە یانەى بوروسیادۆرتمۆند ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى یەكجارى حەكیمى هەیە وئەگەرى هەیە ئەمە كارى گواستنەوەى هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسانتر بكات.
 


PM:12:07:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 15412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری