زیدان پەیوەندی بە ئەستێرەیەكەوە كردووە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانى فەڕەنسى و ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید پەیوەندى بە ڤان دى بیكى هۆڵندى و ئەستێرەى یانەى ئەیاكس ئەمستەردامى هۆڵندییەوە كردووە وگرنگیدانى یانەكەى پێ ڕاگەیاندووە .
لەو بارەیەوە پێگەى لى 10 سپۆرتى فەڕەنسى ئاشكراى كردووە كە زیدان پەیوەندى بە ڤان دى بیكەوە كردووە و پێى ڕاگەیاندووە كە گرنگى بە تواناكانى دەدەن .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە ئەگەر زیدان نەیتوانى پۆگبا بگوازێتەوە یانەكەى ئەوا گرێبەست لەگەڵ ڤان دى بیك واژووبكات .
لە كۆتایشدا پێگەكە ئاماژەى بەوەشكردووە كە ڤان دى بیك بڕوای وایە تا یەكێك لە مۆدریج یان تۆنى كروس یان ئیسكۆ یان جیمس ڕۆدریگێز نەڕوات ڕوو نەكاتە ڕیاڵ مەدرید .
AM:11:48:25/05/2020
ئهم بابهته 15352
جار خوێنراوهتهوه