وێنە.. ئەستێرەیەك بە درێسى بەرشەلۆنەوە وێنەى خۆى بڵاوكردەوە
وێستگە سپۆرت-
پاش دەنگۆى گرنگیدانى یانەى بەرشەلۆنە بە تواناكانى سێرجینۆ دستى ئەمریكى و بەرگریكارو ئەستێرەى یانەى ئەیاكس وێنەى خۆى بە درێسى یانە كەتەلۆنییەكەوە بڵاو دەكاتەوە .
لە ماوەى ڕابردوو یانەى بەرشەلۆنە ئارەزووى خۆى بۆ گواستنەوەى سێرجینۆ نیشانداوە و ئامادەیی نیشانداوە ڕكابەرى یانەكانى بایرن میونخ و دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان بكات لە گواستنەوەیدا.
ئەو یاریزانە لە پەڕەى فەرمى خۆى وێنەیەكى بە درێسى یانەى بەرشەلۆنەوە بڵاوكردۆتەوە ئەمەش وەكو ئارەزوویەك تا ئەوەى ڕووبكاتە یانە كەتەلۆنییەكە .
سێرجینۆ دست بە یەكێك لە یاریزانە سەرەكى و گرنگییەكانى ئەیاكسى هۆڵندى هەژمار دەكرێت و ئەم وەرزە بەشدارى 31 یارى كردووە و دوو گۆڵى تۆماركردووە و شەش گۆڵیشى دروست كردووە .
AM:11:06:25/05/2020
ئهم بابهته 27820
جار خوێنراوهتهوه