‌ئینتەر دەیەوێت ئەستێرەیەكی گەورە بكاتە جێگرەوەی لاوتارۆ مارتینێز

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەیەوێت سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی وهێرشبەری مانچستەرسیتی بكاتە جێگرەوەی لاوتارۆ مارتینێز لەئەگەری چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە . 

لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماەی بەوەكردووە یانەی ئینتەرمیلان ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەگوێرۆ هەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا .

ئەو پێگە جیهانییە باس لەوەش دەكات كە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە پیًیان وایە ئەگوێرۆ جێگرەوەیەكی زۆرباشی لاوتارۆ مارتینێزە لە یانەكەیاندا.

هەوڵی گواستنەوەی ئەگوێرۆ لە لایەن ئینتەرمیلانەوە بۆ جێگرتنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەكەیە چونكە ئەگەری زۆرە لەم هاوینە ڕووبكاتە یانەی بەرشەلۆنە .


PM:12:06:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری