‌داوایەكی گرنگ لە ئۆبامیانگ دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی گابۆنی داوا لە ئۆبامیانگی هێرشبەری هەڵبژاردەكەیان دەكات كە یانەی ئارسیناڵ جێبهێڵێت ئەگەر دەیەوێت نازناوەكان بباتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئالان مۆنجوینجۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی گابۆنی دەلێت: ناتوانم  بڵێم ئارسیناڵ  تیپێكە ئامانجی و ئارەزووی زۆری نییە بۆ بردنەوەی نازناو، بەڵام دەكرێت بڵێم بەراورد ناكرێت بە ئامانجی چەند یانە یەكی گەورەی ئەوروپا . 

ئەو سەرۆكە دەشڵێت : ئۆبامیانگ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و پێویستە لە یانەیەك یاری بكات كە ئامانجی زۆری بۆ بردنەوەی نازناو هەبێت چونكە ئەو ناتوانێت بە تەنیا هیچ بكات وپێویستی بە هاوكاری ئەستێرەی ترە.

لە كۆتایشدا مۆنجوینجۆی دەڵێت بۆ ئەوەی ئۆبامیانگ ببێتە خاوەنی نازناو پێویستە بیر لە یانەیەكی باشتر بكاتەوە.


PM:10:09:11/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌