یۆڤانتۆس نزیكە لە ئەستێرەیەكى ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى نزیكە لە بەدەستهێنانى تواناكانى دانى سیبایۆسى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید كە لە ئێستادا بەخواستن یارى بۆ ئارسیناڵ دەكات .
سیابیۆس ئامانجى چەند یانەیەكە لەوانە ئارسیناڵ وڤالێنسیا و ڕیاڵ بیتس .
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى یۆڤانتۆس ئامادەیە لە گواستنەوەكانى هاوینەدا گرێبەستى فەرمى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید بكات بۆ گواستنەوە سیابیۆس و لە هەموو یانەكانى تر نزیكترە چونكە ئامادەیە مەرجەكەى ڕیاڵ مەدرید جێبەجێبكات .
ڕۆژنامەكە دەڵێت مەرجى ڕیاڵ مەدرید بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە ئەوەیە كە بەرامبەر 35 ملیۆن پاوەند ئامادەیە دەستبەردارى سیبایۆس بێت .
PM:05:49:11/04/2020
ئهم بابهته 3776
جار خوێنراوهتهوه