‌دواجار زانێتى قسەى لەسەر داهاتووى لاوتارۆ مارتینێز كرد

وێستگە سپۆرت-

خافێر زانێتى ئیتاڵى وجێگرى سەرۆكى یانەى ئینتەرمیلان باس لە داهاتووى لاوتارۆ مارتینێز دەكات وهەواڵێكى ناخۆش دەداتە هاندەرانى بەرشەلۆنە .

لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ پێگەى ئى ئێس پى ئێنى جیهانى زانێتى وتى: لە ئێستادا بیرمان لاى بازاڕى گواستنەوە نیە ، لە ئێستادا تەندروستى وتێپەڕاندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئامانجى هەموانە .

 سەبارەت بە داهاتووى لاوتارۆ مارتینێز زانێتى وتى:  لاوتارۆ لە ئینتەرمیلان زۆر خۆشحاڵە و ئەزانى چەندێ گرنگە بۆ تیپەكە و ئێمەش متمانەمان بە تواناكانى هەیە وداهاتووى لەگەڵ ئینتەردایە 
 


PM:01:52:11/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری