‌فەرمى.. گورزێكى كوشندە بەر ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە كەوت

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمى بڕیارى دواخستى جامى پاڵەوانانى نێودەوڵەتى درا بەهۆى ڤارۆسى كۆرۆناوە كە بڕیار بوو ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

كۆمپانیاى بە بازاڕكردن و خاوەندارى جامى نێودەوڵەتى پاڵەوانان ئاشكراى كردووە كە ئەم ساڵ ئەو جامە دۆستانەیە بەڕێوەناچێت بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە كە بڕیاربوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و ئاسیا بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە هەردوو یانەى ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە بڕى 18 ملیۆن یۆرۆ زەرەر دەكەن لەم بڕیارە چونكە بڕیاربوو هەردوو یانەكە لە میانەى یارییەكى ئەم جامەدا لە ئەمریكا ڕووبەڕووى یەكتر ببنەوەو یارى كلاسیكۆ ئەنجام بدەن .
بە پێی زانیارییەكان جامەكە بۆ ساڵى 2021 دوادەخرێت .
 


AM:11:46:11/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری