‌ڕۆژنامەنوسێكى ئیتاڵى هەواڵێكى ناخۆش دەداتە ڕیاڵ مەدرید و بە تایبەتى زیدان

وێستگە سپۆرت-

نیكۆلا شیراى ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵى بەناوبانگ هەواڵێكى ناخۆش دەداتە یانەى ڕیاڵ مەدرید وبەتایبەت زیدانى ڕاهێنەرى یانەكە لەسەر پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى مانچستەریونایتد .

لە نوێترین هەواڵیدا نیكۆلا شیرا دەڵێت بە ئەگەرێكى زۆر پۆگبا لەم هاوینە یانەى مانچستەریونایتد جێدەهێڵێت و یەكەم ئامانجى ئەو یاریزانەش گەڕانەوەیە بۆ یۆڤانتۆس نەك ڕووكردنە ڕیاڵ مەدرید.

ئەم هەواڵەش بۆ زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید زۆر ناخۆشە لەبەرئەوەى ئەو ڕاهێنەرە فەڕەنسییە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ بە دەستێنانى تواناكانى هەیە .
 


AM:11:08:11/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 15028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌