بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستێكى ئاڵوگۆكارى لەگەڵ مانچستەرسیتى ئەنجام بدات
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەیەوێت گرێبەستێكى ئاڵوگۆڕكارى لەگەڵ یانەى مانچستەرسیتى ئەنجام بدات بە پێدانى نیڵسۆن سیمیدۆى بەرگریكارى یانەكەى لە بەرامبەر بە دەستهێنانى تواناكانى جواو كانسیلۆدا .
ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەڕیتانى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بەرشەلۆنە لەگەڵ مانچستەرسیتى گفتووگۆى گواستنەوەى جواو كانسیلۆى بەرگریكارى ئەو یانەى كردووە كە نەیتوانیوە وەكو پێویست تواناكانى خۆى لەگەڵ ستیزن بسەلمێنێت .
ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە بەرشەلۆنە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەى ئەو بەرگریكارە دەستبەردارى تواناكانى نیڵسۆن سمیدۆى پورتوگالى و بەرگریكارى یانەكەى بێت بۆ مانچستەرسیتى.
PM:08:08:09/04/2020
ئهم بابهته 7340
جار خوێنراوهتهوه