‌ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەكى فەرمى بڵاوكردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بەیاننامەیەكى فەرمى لەسەر كەمكردنەوەى موچەى یاریزانان و كارمەندانى یانەكەى بڵاوكردەوە .

ڕیاڵ مەدرید كارى بە یاسای ئى ئاڕتى ئەى نەكرد كە دەبوو لەسەدا 70ى موچەى یاریزانان و كارمەندانى یانەكەى كەمبكاتەوە .

لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاشكراى كرد كە لە سەدا 10 -20 ى موچەى یاریزانان و كارمەندانى یانەكە بە پێی دۆخى وەرزى ئەمساڵ كەمدەكەینەوە .

هەر لە بەیاننامەكەدا یانەكە ئاشكراى كردووە كە راهێنەر ویاریزانانى تیپى تۆپى یپێی یانەكە وباسكەى یانەكە ڕەزامەندییان لەسەر كەمكردنەوەى موچەكانیان نیشانداوە .
 


PM:08:52:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری