ئەستێرەیەك تواناكانى بۆ بەرشەلۆنە پێشنیاز دەكات و یانە كەتەلۆنیەكە گرێبەستكردن لەگەڵى ڕەتدەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
بریكارەكەى ویلیان داسێلڤاى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى چێڵسى تواناكانى ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە بۆ یانەى بەرشەلۆنە پێشنیاز دەكات .
لە گواستنەوەكانى هاوین و زستانى ڕابردوو یانەى بەرشەلۆنە هەوڵى زۆرى بۆ گواستنەوەى ویلیان دا بەڵام یانەى چێڵسى ڕەتیكردەوە دەستبەردارى تواناكانى بێت .
ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە كیا جۆرابشیانى بریكارى ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە تواناكانى ویلیان بۆ بەرشەلۆنە پێشنیازكردووە ، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە ڕەتیكردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژووبكەن و بە بریكارى ئەو یاریزانەیان ڕاگەیاندووە كە ئامانجى تریان هەیە بۆ ئەو جێگەیە .
PM:02:59:08/04/2020
ئهم بابهته 17912
جار خوێنراوهتهوه