ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یه ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی بگۆڕێته‌وه به هالاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یه لوكا یۆڤیجی سڕبی له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی وهێرشبه‌ری یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند بكاته قوربانی .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه كه لوكا یۆڤیجی سربی وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بداته یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆند له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی وهێرشبه‌ری ئه‌و یانه‌یه .
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئامانجی یه‌كه‌می زیدان له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا گواستنه‌وه‌ی هالانده و هه‌وڵێكیشی له‌و پێناوه‌دا ده‌دات.
AM:11:58:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 19308
جار خوێنراوه‌ته‌وه