ڕیاڵ مه‌درید زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له حاڵی ته‌واوكردنی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی زه‌برێكی توندی به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی یاریگاكه‌یه‌وه .
له ئێستادا خولی ئیسپانی وته‌واوی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه وه‌ستاون.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر یارییه‌كانی لالیگا له هاویندا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ناتوانێت له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریه‌كانی ئه‌نجام بدات ، چونكه بڕیاریداوه له هاویندا گۆڕانكاری له یاریگاكه‌یدا بكات به تایبه‌تی سه‌قفه‌كه‌ی .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌شڵێت له ئێستادا ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید به دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت یارییه‌كانی یان له یاریگای دی ستیڤانۆ یان له میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یان له یه‌كێك له یاریگاكانی لیگانێس یان خیتافی ئه‌نجام بدات .
AM:11:26:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 13312
جار خوێنراوه‌ته‌وه