چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كه‌ی زیدان واژوو بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی تیۆ هێرناندزی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید و ئێستای یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی فتبۆڵ ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زوی گواستنه‌وه‌ی تیۆ هێرنانزی یایریزانی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا بیگوازنه‌وه یاریگای كامپنۆ .
تیۆ هێرناندز یه‌كێك بوو له قوربانییه‌كانی زیدان پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی متمانه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه به‌ده‌ستبهێنێت له هاوینی رابردوو به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ له ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ڕویكرده یانه‌ی میلان وپاش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه بۆ دوو هێنده واته بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ به‌رزبۆته‌وه .
AM:11:06:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 29844
جار خوێنراوه‌ته‌وه