‌وێنە.. پێگەیەك باشترین پێكهاتە لە مێژووی كلوپ هەڵدەبژێرێت

وێستگە سپۆرت-

پێگەیەكی ئینگلیزی باشترین پێكهاتەی یۆرگن كلوپی ئەڵمانی دیاری دەكات بە درێژای كاری راهێنەرایەتی.

كلوپ لە ژیانی خۆیدا راهێنەرایەتی سێ یانەی كردووە كە لە 2001 تا 2008 ڕاهێنەری ماینز بووە و لە ساڵی 2008 تا 2015 راهێنەری دۆرتمۆند بووە  دواتر لە 2015 تا كو ئێستا راهێنەری لیڤەرپوڵە
پێگەی فوتباڵ جۆی ئینگلیزی باشترین پێكهاتەی ژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرەی دیاری كردووە بە درێژەی كاری راهێنەرایەتی لەگەڵ هەر سێ یانەكە.

پێكهاتەكە حەوت یاریزانی  لیڤەرپوڵی لەخۆگرتووە چوار یاریزانی دۆرتمۆند .

گۆڵچی: ئەلیسون پیكەر
هێڵی بەرگری: ئارنۆڵد ، هۆمێڵز، ڤان دایك ، رۆبێرتسۆن 
هێڵی ناوەند: هندرسۆن ، ماركۆ ریۆس، گۆندۆگان 
هێڵی پێشەوە: محەمەد سەڵاح ، لیڤاندۆڤسكی ، سادیۆ مانی 




PM:11:03:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌