‌تیباس سێ بەروار بۆ دەستپێكردنەوەى خولى ئیسپانى دیارى دەكات

وێستگە سپۆرت-

خافێر تیباسى سەرۆكى یانەكانى خولى ئیسپانى سێ بەروار بۆ دەسپێكردنەوەى خولى ئیسپانى دیارى دەكات و هیواداریشە میسى لە ئیسپانیا بمێنێتەوە.

لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى تیباس دەڵێت : بە هیچ جۆرێك بیرمان لەوەنەكردۆتەوە كە ئەم وەرزى خولى ئیسپانى هەڵبوەشێتەوە و ئامانجمان تەواوكردنى خولەكەیە هەتا ئەگەر تەواوى دەرگاكانمان لەسەردابخرێت.

تیباس دەڵێت سێ كات لە پێشە بۆ دەستپێكردنەوەى خولى ئیسپانى كە بژاردەى یەكەم  29ى مانگى پێنجە و بژاردەى دووەم شەشى مانگى شەش وبژاردەى سێیەم 28ى مانگى شەش .

لە كۆتایشدا تیباس لەسەر دەنگۆى ڕۆشتنى مێسى بۆ ئیتالیا وپەیوەنیكردنى بە ئینتەرمیلانەوە وتى : هیوادارم مێسى ئیسپانیا جێنەهێڵَێت وهەر لێرەش واز لە یاریكردن بهێنێت . 
 


PM:05:23:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌