‌هەڵوێستى ڕیاڵ مەدرید ئاشكرابوو سەبارەت بە دەنگۆى گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ڕەتیدەكاتەوە ئارەزووى گەڕانەوەى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى ئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هەبێت .

لە ماوەى ڕابردوو چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردبوو كە ڕۆناڵدۆ ئارەزووى گەڕانەوە بۆ یانەى شاهانە دەكات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى لە سەرچاوەیەكى ناو یانەكەوە كە ناوەكەى ئاشكرا كراوە دەڵێت:  لە ئێستادا كریستیانۆ ناگونجێت لەگەڵ سیاسەتى ڕیاڵ مەدرید .

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: پێویستە ڕێزێكى زۆر لە ڕۆناڵدۆ بگیرێت وپێرێز خۆشى دەوێت ، بەڵام ئەو كاتى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایهاتووە .
 


PM:04:55:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 20036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌