‌چاوەڕواننەكراو.. ڕیاڵ مەدرید 50 ملیۆن پێشكەشى 17 ساڵێك دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە  گرێبەستێكى گەورە پێشكەشى یانەى پۆرتۆى پورتوگالى بكات بۆ گواستنەوەى فابیۆ سێلڤاى هێرشبەرى 17 ساڵى ئەو یانەیە .

لە ئێستادا یانەكانى بەرشەلۆنە وئەتلەتیكۆ مەدرید و یۆڤانتۆس گرنگیەكى زۆر بە گواستنەوەى فابیۆ سێلڤا دەدەن.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید بەرپرسانى پۆرتۆیان ئاگاداركردۆتەوە لەوەى كە ئامادەن بڕى 50 ملیۆن یۆرۆیان پێدەن لە پێناو گواستنەوەى فابیۆ سێلڤاى هێرشبەرى لاوى 17 ساڵى ئەو یانەیە .

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت یانەى پۆرتۆ نایەوێت دەستبەردارى تواناكانى ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێت بۆ ماوەیەكى زۆر پارێزگارى لە تواناكانى بكات.

فابیۆ سێلڤا تا 2022 گرێبەستى لەگەڵ پۆرتۆ هەیە و مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى 125 ملیۆن یۆرۆیە .
فابیۆ سێلڤا ئەم وەرزە 21 یارى لە تەواوى پاڵەوانێتییەكان بۆ پۆرتۆ ئەنجامداوەو سێ گۆڵى تۆماركردووە ودوو گۆڵیشى دروستكردووە .
 


PM:02:42:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 24364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌