‌بەرشەلۆنە نرخى كۆتینۆى دیارى كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە نرخى فرۆشتنى فلی كۆتینۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەكەى دیارى دەكات كە لە ئێستادا  بە خواستن بۆ یانەى بایرن میونخ یارى دەكات .

لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتینۆ گرێبەستى خواستنەكەى لەگەڵ بایرن میونخ كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە .

ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرشەلۆنە ئامادەنییە بە كەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى كۆتینۆ بێت .

سپۆرت باس لەوەش دەكات بەرشەلۆنە ئامادەیە جارێكى دیكە بە خواستن كۆتینۆ بداتە یانەیەكى تر ولە گواستنەوەكانى هاوینى داهاتوو بە یەكجارى دەستبەردارى تواناكانى بێت .

لە ئێستادا یانەى چێڵسى نزیكترین یانەیە لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە 
 


PM:02:17:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌