‌فەرمی.. بایرن میونخ گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گرێبەستی تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەكەی نوێكردەوە .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بایرن میونخ ئاشكرای كردووە كە گرێبەستی تۆماس مۆلەری هێرشبەری یانەكەیان تا هاوینی 2023 نوێكردۆتەوە .

مۆلەر لە وەرزی ئەمساڵ لە كۆی 36 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان 10 گۆڵی تۆماركردووە و19 گۆڵیشی دروستكردووە 

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەكی زۆر هەبوو كە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە یانەی بایرن میونخ گرێبەستی مۆلەر نوێناكاتەوە و یانەكە جێدەهێڵێت


PM:12:40:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری