‌دوو هۆكار نیمارى نیگەران كردووە لە دوو وەرزى ڕابردوو

وێستگە سپۆرت-

دوو هۆكار نیمار داسێلڤاى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمانى زۆر نیگەران كردووە لە دوو وەرزى ڕابردوودا.

لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى فۆجمان نیمار دەڵێت : هیچ شتێك خراپتر لە پێكان نییە بۆ یاریزان ، بێگومان من ئەم دوو ساڵە بەدەست پێكانەوە زۆر ناڵاندومە وئەمەش شتێكى زۆر ناخۆش بووە .

لە درێژەى قسەكانیدا نیمار دەڵێت: ئەقڵ نمایش نیوەى سەركەوتنى یاریزان دەكات ، ئەگەر ئەقڵ باش بوو ئەوا یاریزانەكە لەسەر ڕێگەیەكى دروست هەنگاو دەنێت .

لە كۆتایشدا وتى هۆكارێكى تر بۆ نیگەران بوم لە ماوەى ئەم دوو ساڵەدا مردنى كوبى براینتى ئەستێرەى تۆپى باسكە بوو .
 


PM:09:49:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌