ڕۆژنامەنوسێكى هاوڕێی ڕۆناڵدۆ و ڕۆژنامەى سپۆرت هەواڵێكى چاوەڕواننە كراو لەسەر ئەو ئەستێرەیە بڵاو دەكەنەوە
وێستگە سپۆرت-
ئیدۆ ئەگیرى ڕۆژنامەنوسى ئیسپانى ونزیكى كریستیانۆ رۆناڵدۆى ئەستێرەى یۆڤانتۆس جەختدەكاتەوە ئەو ئەستێرە پورتوگالیە ئارەزووى گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات و رۆژنامەى سپۆرتیش لەو بارەیەوە هەواڵێك بڵاو دەكاتەوە.
ئیدۆ ئەگیرى كە یەكێكە لە ڕۆژنامەنوسە نزیكەكان لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: ڕۆناڵدۆ ئارەزووى گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات .
لاى خۆشییەوە ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى دەڵێت ڕۆناڵدۆ بە مەرجى بردنەوەى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لەگەڵ یۆڤانتۆس دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید .
جێگەى ئاماژەیە تاكو ئێستا ئەو ئەستێرە پورتوگالیە هیچ هەڵوێستێكى لەو بارەیەوە نیشان نەداوە.
PM:10:46:05/04/2020
ئهم بابهته 4836
جار خوێنراوهتهوه