‌یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا بەیاننامەیەكى فەرمى لەسەر خولى یانە پاڵەوانەكان بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یەكێتى تۆپی پێی ئەوروپا بەیاننامەیەكى فەرمى لەسەر وتەكانى دوێنێی سیفرینى سەرۆكى یەكێتییەكە بڵاو دەكاتەوە.

دوێنێ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى زى دى ئێفى ئەڵمانى سیفرینى سەرۆكى یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا وتبوى دەبێت خولى یانە پاڵەوانەكان و خولى ئەوروپى لە سێی مانگى هەشت تەواو بێت .

بەڵام ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یەكێتیەكە ئاشكراى كردووە كە بە شێوەى خراپ لێكدانەوە بۆ وتەكانى سیفرین كراوە  و مەبەستى سەرۆكەكە ڕوون بووە كە دەبێت هەموو خولەكانى وەرزى ئەمساڵ تەواو بكرێن بەڵام بێ ئەوەى كات دیارى بكات و دیاریكردنى هەر كاتێك دوورە لە ڕاستیەوە بۆ تەواوكردنى خولى یانە پاڵەوانەكان .

لە كۆتای بەیانامەكەشدا یەكێتییەكە باسى ئەوەى كردووە كە ئێمە سەلامەتى یاریزان و هاندەران لە پێش هەموو شتێكەوە لە بەرچاو ئەگرین .
 


PM:08:56:05/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری