یه‌كه‌م پاڵێوراوی به‌هێز بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆتینۆ ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی ناوی به‌هێزترین پاڵێوراو بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ فلیپ كۆتینۆی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كات.
كۆتینۆ له ئێستادا به خواستن بۆ یانه‌ی بایرن میونخ یاری ده‌كات ویانه باڤارییه‌كه‌ش ئاماده نییه به هه‌میشه‌ی ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی و به ئه‌گه‌رێكی زۆریش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ده‌بێت .
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ڕیتانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ریونایتد گرنگی به تواناكانی كۆتینۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام یانه‌ی چێڵسی نزیكترین یانه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌هۆی داواكاری زۆری لامپاردی راهێنه‌ری یانه‌كه‌وه
PM:01:27:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 17380
جار خوێنراوه‌ته‌وه