‌فەرمی.. ئەستێرەیەكی گەورە ڕۆشتنی لە چێڵسی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی ویلیانی بەرازیلی وئەستێرەی یانەی چێڵسی ڕۆشتنی یانەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاند.

دوای حەوت وەرز یاریكردن بە درێسی یانەی چێڵسییەوە ویلیان لە كۆتایی ئەم وەرزە یانە لەندەنییەكە جێدەهێڵێت.

لە میانە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ویلیان دەڵێت: چیرۆكە جوانەكەم لەگەڵ چێڵسی كۆتایی هات  و سڵا و خۆشەویستیم بۆ تەواوی هاندەرانی یانەكە هەیە .

ویلیان سەبارەت بە هۆكاری ڕۆشتنی لە یانەكە دەڵێت : لەگەڵ یانەكەم نەگەیشتمە رێكەوتن من داوام كرد بۆ سێ وەرز گرێبەستەكەم نوێبكرێتەوە بەڵام ئەوان بۆ دوو وەرز نوێیان دەكردەوە بەمەش نەگەیشتینە ڕێكەوتن . 

جێگەی ئاماژەیە ناوی ویلیان بە چەند یانەیەكەوە بەستراوەتەوە لە نزیكترینیان یانەكانی یۆڤانتۆس وتۆتنهام .


PM:11:02:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌