ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێكى یەكلایی كردۆتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گەڕانەوەى ئەشرەف حەكیمى مەغریبى و ئەستێرەى یانەكەى لە بوروسیادۆرتمۆندەوە یەكلایی كردۆتەوەو گرێبەستەكەشى تا 2023 نوێ دەكاتەوە .
ئەشرەف حەكیمى لە ئێستادا بەخواستن یارى بۆ یانەى بورسیادۆرتمۆند دەكات و هاوینى داهاتووش ماوەى خواستنەكەى تەواو دەبێت ، ئەگەرچى بروسیادۆرتمۆند ئارەزووى زۆر دەكات كە گرێبەستى حەكیمى بكاتە هەمیشەیی ، بەلآم ڕیاڵ مەدرید سورە لەسەر گەڕاندنەوەى بەهۆى ئەو ئاستە بەرزەى پێكەشى دەكات .
ڕۆژنامەى ماركاى نزیكى یانەى شاهانە جەختدەكاتەوە كە ڕیاڵ مەدرید ڕێكەوتووە لەگەڵ ئەو یاریزانە وگرێبەستەكەى تا هاوینى 2023 نوێكردۆتەوە .
لە كۆتایشدا ماركا باس لەوە دەكات كە زیدان بە شێوەیەكى باش بۆ وەرزى داهاتوو پشت بە تواناكانى حەكیمى دەبەستێت .
PM:03:26:04/04/2020
ئهم بابهته 32644
جار خوێنراوهتهوه