‌چوارەمین توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە بەرشەلۆنە ڕاگەیەندرا

وێستگە سپۆرت-

چوارەمین حاڵەتى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە یانەى بەرشەلۆنە ڕاگەیەندرا وجێگرى سەرۆكى كارگێڕى یانەكە توشى ڤایرۆسەكە بووە .

لە ماوەى ڕابردوو هەریەكە لە ئەندریە كۆرى دۆزەرەوەى یاریزان بۆ یانە كەتەلۆنییەكە  لە ئەمریكا وبەڕازیل  و ڕامۆن كانالى بەرپرسى پزیشكانى یانەكە و ئەنتۆنى گوتیرێزى پزیشكى تایبەتى تۆپى دەستى یانەكە توشى ڤایرۆسەكە بوون .

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى نزیكى یانە كەتەلۆنیەكە باسى ئەوەى كردووە كە جۆردێ كاردۆنێرى جێگرى سەرۆكى ئیدارەى بەرشەلۆنە پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆناى كردووە پشكنینیەكەش ئەرێنى بووە واتە توشى ڤایرۆسەكەبووە.

لە كۆتایشدا مۆندۆ دەڵێت دۆخى ئەو ئەندامەى بەرشەلۆنە زۆر باشە ولە ژێر چاودێریدایە.
 


PM:03:02:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌