‌بەڵێنێكی گرنگی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەبێت سەبارەت بە نیمار

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بەڵێنی بە نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان داوە كە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا تەواوی هەوڵەكانی خۆی دەخاتەوە گەڕ لە پیچناو گواستنەوەیدا . 

هاوینی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی زۆریدا بۆ گێڕانەوەی نیمار بەڵام یانە پاریسییەكە دەستبەرداری نەبوو . 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرشەلۆنە بە ڵێنی بە نیمار داوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هەوڵی گێڕانەوەی دەدات ، ئەم بەڵێنەی بەرشەلۆنە پاش هەوڵەكانی ریاڵ مەدرید دێت كە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو هەوڵیدا نیمار بە چوون بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕازی بكات .

نیمار لە وەرزی ئەمساڵ 22 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوەو 18 گۆڵی تۆماركردووە و 10 گۆڵیشی دروستكردووە 


PM:12:36:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 20088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌