‌ئاگادارن كیكی سیتین دەیەوێت چ گۆڕانكارییەك بكات

وێستگە سپۆرت-

كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە  بۆ وەرزی داهاتوو چەند گۆڕانكارییەك ئەنجام دەدات و زۆرینەشیان لەهێڵی ناوەندی تیپەكەی دەبێت. 

لەو بارەیەوە رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە كیكی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری سێ یاریزانی هێڵی ناوەندی تیپەكەی بدات ئەوانیش هەریەكە لە ڤیداڵ وبۆسكێتس و راكیتیچن كە هەر سێ یاریزانەكە تەمەنیان هەڵكشاوە .

ئەو رۆژنامە فەڕەنسیە باس لەوەش دەكات كە كیكی سیتین سێ یاریزانی بۆ هێڵی ناوەندی یانەكەی دیاری كردووە ودەیەوێت یەكێكیان بگوازێتەوە یانەكەی كە بریتین لە فابیان رۆیزی  و نیكۆلا بارێلای یاریزانی ئینتەرمیلان  و بینتاكۆری یاریزانی یۆڤانتۆس .


AM:11:22:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 12056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌