بەرشەلۆنە نرخی كۆتینۆی دیاری كرد و یانەیەكیش پەیوەندی بە بریكارەكەیەوە كردووە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی دەستبەرداربونی لە تواناكانی كۆتینۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەی دیاری كردووە و یانەی چێڵسیش پەیوەندی فەرمی بە بریكارەكەیەوە كردووە .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرشەلۆنە دەیەوێت بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری تواناكانی كۆتینۆ بێت .
لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیش باس لەوە دەكات كە یانەی چێڵسی لەندەنی گفتووگۆی فەرمی لەگەڵ بریكاری ئەو ئەستیچرە بەڕازیلیە كردووە تا ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بیگوازێتەوە ریزەكانی .
AM:11:06:04/04/2020
ئهم بابهته 19452
جار خوێنراوهتهوه