فەرمى.. دوو خولى گەورەى ئەوروپا یارییەكانیان بۆ كاتێكى نادیار دواخست
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكى فەرمى خولەكانى ئیتاڵیا وفەڕەنسا بۆ كاتێكى نادیار دواخرا كە بڕیار بوو سەرەتاى مانگى پێنج دەستپێبكاتەوە .
لە دوو بەیاننامەی فەرمیدا یەكێتى تۆى پێی ئیتاڵى وفەڕەنسیش ئاماژەیان بەوەكردووە كە بەهۆى بڵاوبونەوەى بەردەوامى ڤایرۆسى كۆرۆناوە بڕیارمانداوە كە یارییەكان بۆ كاتێكى نادیار دوابخرێت كە بڕیاربوو لەسەرەتاى مانگى پێنج دەستپێبكاتەوە .
جێگەى ئاماژەیە لە ئێستادا تەواوى خولە گەورەكانى ئەوروپا یاریەكانیان بۆ كاتێكى نادیار دواخستووە .
AM:03:10:04/04/2020
ئهم بابهته 1644
جار خوێنراوهتهوه