‌مباپێ سەركەوت بەسەر مێسى وكریستیانۆ وتەواوى ئەستێرەكاندا

وێستگە سپۆرت-

كیلیان مباپێ سەردەكەوێت بەسەر مێسى ورۆناڵدۆ وتەواوى ئەستێرەكانى تردا لە شەش مانگى ڕابردوودا.

پێگەى ئۆبتاى بەناوبانگ بۆ ئامار و ژمارە پێوانییەكان لیستى باشترین یاریزانەكانى لە شەش مانگى ڕابردوودا بڵاوكردەوە .

ڕیزبەندییەكە شەش پێوەرى دیارى كردووە وبە پێی ئەمە ریزبەندیەكەى داناوە كە بریتین لە گێڕانەوەى تۆپ و تۆپ دروستكردن و وردى لە شوت لێدان و باشبونى یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەیدا و سزاى یاریزانەكە وناوى یاریزانەكە لە بازاڕى گواستنەوە .

لە ڕیزبەندیەكەدا مباپێ لە پلەى یەكەمدایە بە كۆكردنەوە 91 خاڵ و پلەكانى دووەم وسێیەمیش هەر یاریزانانى پاریس سانجێرمان گرتوویانە كە ڤێراتى وكیمپیپین .

نیماریش پلەى شەشەمى گرتووە ، هەرچى مێسیە لە پلەى هەشتەمدایە  وڕۆناڵدۆش پلەى 15 هەمى گرتووە .
 


AM:03:07:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌