‌فەرمى.. یەكێتى یانەكانى ئینگلتەرا بڕیارێكى چاوەڕواننەكراوى لەسەر خولى ئینگلیزى دەركرد

وێستگە سپۆرت-

یەكێتى یانەكانى ئینگلتەرا بە فەرمى بڕیاریدا كە یارییەكانى خولى ئینگلیزى لە سەرەتاى مانگى پێنج دەستپێناكەنەوە ئەمەش بەهۆى بڵاوبونەوەى بەردەوامى ڤایرۆسى كۆرۆناوە .

لە ماوەى ڕابردوودا بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆناوە بڕیاردرا كە یارییەكانى ئەم وەرزەى خولى ئینگلیزى بۆ 30ى مانگى چوار دوابخرێت .

لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یەكێتى یانەكانى ئینگلتەرا دەڵێت: ئێمە باش دەزانین كە سەرەتاى مانگى پێنج یارییەكانى خولى ئینگلیزى دەستپێناكەنەوە  تا ئەوەى دەسەڵاتدارانى بەڕیتانیا ڕێگە نەدەن .

دەشڵێن كاتى تەواوكردنى ئەم وەرزەى خولى ئینگلیزى پەیوەستە بە بڕیارى كاربەدەستانەوە .

لە كۆتایشدا دەڵێن كە هەموو كارێك دەكەن لە پێناو تەواوكردنى خولەكە.

تەنها نۆ هەفتە ماوە ئەم وەرزەى خولى ئینگلیزى كۆتایی بێت ولیڤەرپوڵیش تەنها پێویستى بە شەش خاڵە بۆ ئەوەى ببێتە پاڵەوان 


 


PM:08:59:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌