‌بەرشەلۆنە نرخى عوسمان دیمبیلى دیارى كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى نرخى دەستبەرداربونى لە تواناكانى عوسمان دیمبیلى فەڕەنسى و ئەستێرەى هێڵى پێشەوەى یانەكەى ئاشكرا كرد .

ڕۆژنامەى زەسەنى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا دەستبەردارى تواناكانى عوسمان دیمبیلى بێت و ئامادەش نییە بە كەمتر لە 110 ملیۆن پاوەند دەستبەردارى تواناكانى بێت .

جێگەى ئاماژەیە یانەكانى لیڤەرپوڵ وئارسیناڵ ومانچستەرسیتى گرنگى بە تواناكانى دیمبیلى دەدەن .
 

 


PM:05:29:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 16972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌