‌ئەستێرەیەكى گەورە و چاوەڕواننەكراو تواناكانى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

ماتیاس دى لێختى هۆڵندى و بەرگریكارى یانەى یۆڤانتۆس تواناكانى خۆى لە ڕێگەى بریكارەكەیەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشنیار دەكات .

دى لێخت هاوینى ڕابردوو لە یانەى ئەیاكسى هۆڵندیەوە بەرامبەر85 ملیۆن یۆرۆ ڕویكردەى یانەى یۆڤانتۆس بەلآم نەیتوانیوە لەگەڵ ئەو یانەیە خۆى بگونجێنێت .

ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە دی لێخت دەیەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا یانەكەى جێبهێڵێت وبە دواى یانەیەكى تردا دەگەڕێت .

سپۆرت باس لەوە دەكات كە مینۆ ڕایۆلاى بریكارى ئەو بەرگریكارە هۆڵندییە بەهۆى ئەو پەیوەندییە باشەى كە لەگەڵ بەرپرسانى ڕیاڵ مەدرید هەیەتى دەیەوێت دى لێخت ڕووبكاتە یانەى شاهانە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا ، خودى یاریزانەكەش ئارەزووى پۆشینى درێسى یانەى شاهانە دەكات  .
 


PM:04:42:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 22976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌