‌ئاگادارن گریزمان چى بەرامبەر كەریم بنزیمە كردووە

وێستگە سپۆرت-

ئەنتوان گریزمان دژى كەریم بنزیمە دەوەستێتەوەو ستایشى تواناكانى ئۆلیڤەر جیرۆد دەكات .

كەریم بنزیمە لە پەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى ئینستاگرام ولە وەڵامى پرسیارى یەكێك لە هاندەرانیدا ، جیرۆدى هێرشبەرى یانەى چێڵسى بە ئوتومبیلى كارتینگ ناساندبوو ، خۆشى بە ئوتۆمبیلى فۆرمۆلا1.

جیرۆدیش لە ئینیستاگرامى خۆى وەڵامى داوەتەوەو نوسیویەتى : ئوتومبیلى كارتینگ جامى جیهانى 2018ى بەدەسهێناوە .

دواتر گریزمان لە وەڵامى پرسیارى یەكێك لە هاندەرانیدا  لە تویتەر لەسەر ئەم بابەتە دژى بنزیمە پشتگیرى جیرۆدى كردووە و وتویەتى :
جیرۆدم خۆشدەوێت ، ئەو یاریزانێكى زۆرباشە وهاوكارییەكى گەورەى كردین بۆ بردنەوەى مۆندیاڵى 2018.
 
 


AM:12:03:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 11944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌