به‌رشه‌لۆنه یارییه‌كی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یارییه‌كی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات به‌رامبه‌ر تیپی ئیگوالادا و داهاته‌كه‌شی بۆ زه‌ره‌رمه‌ندانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت .
پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕیاری ئه‌نجامدانی یارییه‌كی خێرخوازیان داوه له‌گه‌ڵ تیپی ئیگوالادا كه ئه‌و ناوچه‌یه زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێكه‌وتۆته‌وه.
پێگه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كاتی یارییه‌كه ده‌ست نیشان نه‌كراوه به‌ڵام داهاتی یارییه‌كه بۆ زیانمه‌ندانی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه له‌وناوچه‌یه .
PM:03:33:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4280
جار خوێنراوه‌ته‌وه