‌كوڕەكەى كیكی سیتین داوایەكی سەیر لە باوكى دەكات

وێستگە سپۆرت-

 

 

كوڕەكەى كیكی سیتینى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە داوا لە باوكى دەكات كە گرێبەست لەگەڵ نیمار داسێلڤا واژووبكەن .

یانەى بەرشەلۆنە هاوینى ڕابردوو هەوڵێكى زۆرى بۆ گەڕانەوەى نیمارداسێلڤاى ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرماندا و لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەشدا دووبارە هەوڵەكانى بۆ گواستنەوەى دەخاتەوە گەڕ.

لە وەلآمى پرسیارى هاندەرانداو لە پەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەلآیەتى ئینستاگرام  لارۆى كوڕى كیكی سیتین لە بارەى پرسیارى گەڕانەوەى نیمار بۆ یانەكەیان وتى هیوادام نیمار بە درێسى بەرشەلۆنەوە ببینمەوەو ئەمەشم بە باوكم وتووە .
  

 


PM:03:07:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 11040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری