ڤان دایك ناوی قورسترین یاریزان ئاشكرا دەكات كە ڕووبەڕووی بۆتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڤان دایكی هۆڵندی وبەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵ قورسترین یاریزان دیاری دەكات كە ڕووبەڕووی بۆتەوە .
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤان دایك وەڵامی هاندەرەكانی دایەوەو لە وەڵامی پرسیاری قوسترین یاریزان كە ڕووبەڕووی بۆتەوە ڤان دلیك وتی : زۆرن ئەو یاریزانانەی كە رووبەرووبونەوەیانە لە یاریگادا قورسە بەڵام پێم وایە قورسترین مێسی ئەستێرەی بەرشەلۆنەیە .
دواتر لە وەڵامی پرسیاری چاودێریكردنی قورسترین یاریزان لە یاریگادا ڤان دایك وتی بێگومان سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەی یانەی مانچستەرسیتی قورسترین یاریزانە كە چاودێری كردووە .
PM:10:45:31/03/2020
ئهم بابهته 6328
جار خوێنراوهتهوه