‌ئەگەر مانی ڕووبكاتە ریاڵ مەدرید لیڤەرپوڵ كارێك دەكات هیچ هاندەرێك چاوەڕێی نیە

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئەگەری ڕۆشتنی سادیۆ مانی سەنیگالی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێكی زۆر چاوەڕواننەكراو ئەنجام دەدات كە هیچ هاندەرێكی یانەكە چاوەڕێی نییە.

ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی هەواڵێكی چاوەڕواننەكراوی لە بارەی یانەی لیڤەرپوڵەوە بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای كردووە كە ئەگەر سادیۆ مانی  ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەكە ڕویكردە  ریاڵ مەدرید ئەوا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ڕەحیم سترلینگی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ دەخەنەگەڕ . 

جێگەی ئاماژەیە رەحیم سترلینگ لە ساڵی 2015 بە گرێبەستێك لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەند ڕویكردە یانەی مانچستەر سیتی وئەمەش توڕەبونێكی زۆری هاندەرانی  لیڤەری لێكەوتەوە چونكە یانەی مان سیتی یەكێكە لە ڕكابەرە سەرەكییەكانی لیڤەرپوڵ. 


PM:09:18:31/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 29504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری