مێسی یاریزانانی لیڤەرپوڵ شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ستایشی چەند یاریزانێكی یانەی لیڤەرپوڵ دەكات .
لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری بەڕیتانی مێسی سەرەتا باسی ڤان دایكی كرد و وتی :ئەو یاریزانێكی یەكلاییكەرەوەو بەهێزە و یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان .
دواتر مێسی لەسەرئەلیسۆنی گۆڵچی لیڤەرپوڵ وتی: ئەو گۆڵچیەكی هێمن و لەسەرخۆیە وبێگومان یەكێكە لە گۆڵچیە باشەكان .
لە درێژەی وەسفەكانیدا مێسی باسی محەمەد سەڵاحی كرد و وتی من حەزم بە شێوازی یاریكردنی سەڵاحە وئەو زۆر بەهێزە لەگەڵ لیڤەرپوڵ .
لەسەر سادیۆ مانیش مێسی وتی: لە زۆربەی شوێنەكانی یاریگا دەتوانێت یاری بكات وبێگومان لێهاتووە .
لە كۆتایشدا مێسی باسی ئارنۆڵدی بەرگریكاری لیڤەری كرد وتی : ئەو توانایەكی لە ڕادەبەری هیچرشبەری هەیە وبێگومان داهاتوویەكی گەشی هەیە .
PM:08:44:31/03/2020
ئهم بابهته 17492
جار خوێنراوهتهوه