‌ڕۆژنامەى ماركا: ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى كاسمیرۆى دیارى كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید جێگرەوەى كاسمیرۆى بەڕازیلى و ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەكەى دیارى كردووە .

ڕۆژنامە ماركاى نزیكى یانەى شاهانە ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید لە ئێستاوە خەم لە شوێنى كاسمیرۆ دەخوات لە داهاتوودا ودەیەوێت یاریزانێك بە هەمان كوالێتى ئەو یاریزانە بەڕازیلیە بۆ جێگەكەى ئامادە بكات لە سالآنى داهاتوودا .

ماركا دەڵێت بەرپرسانى یانەى شاهانە بۆ جێگرتنەوەى كاسمیرۆ ، چاویان بڕیوەتە تواناكانى ئیدواردۆ كامافینجاى ئەستێرەى تەمەن 17 ساڵى هێڵى ناوەندى یانەى ڕینى فەڕەنسى .

لە كۆتایشدا ڕۆژنامەى ماركا باس لەوە دەكات كە گواستنەوەى ئەو یاریزانە ڕەنگە 80 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەى شاهانە بكەوێت ، بەو پێیەى لە ئێستادا بە یەكێك لە هەرە باشترین یاریزانە دەركەوتووەكانى خولى فەڕەنسى دادەنرێت .

جێگەى ئاماژەیە جگە لە ریاڵ مەدرید یانەكانى بەرشەلۆنە وپاریس سانجێرمانیش گرنگى بە تواناكانى دەدەن .
 



PM:10:47:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 13432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌