‌چاوەڕواننەكراو . كلوپ 90 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشى ئەستێرەیەكى بەرشەلۆنە دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ ئارەزووى بەدەستهێنانى تواناكانى عوسمان دیمبیلى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە دەكات و ئامادەیە لە پێناویدا گرێبەستێكى گەورە بداتە یانە كەتەلۆنییەكە . 

لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بەوەكردووە كە لەسەرخواستى كلوپى ڕاهێنەرى یانەكە  بەرپرسانى لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەكانى هاوینەدا هەوڵى گواستنەوەى عوسمان دیمبیلى دەدەن .

سپۆرت دەشڵێت یانەى لیڤەرپوڵ ئامادەن لە پێناو گواستنەوەى ئەو ئەستێرەیە بڕى 90 ملیۆن یۆرۆ بدەن یانەى بەرشەلۆنە .

دیمبیلى لە هاوینى 2017 لە یانەى بروسیادۆتمۆندەوە ڕویكردە یانەى بەرشەلۆنە بەلآم بەهۆى زۆرى پێكانەكانیەوە نەیتوانیوە خزمەتى زۆر بە یانەكەى بكات .
 


PM:05:34:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 30828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌