‌بایرن میونخ دەیەوێت زەبرێكى توند لە بەرشەلۆنە بدات

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى دەیەوێت زەبرێكى توند لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بدات بە گرێبەستكردن لەگەڵ لویز فلیپى بەڕازیلى و بەرگریكارى یانەى لازیۆى ئیتاڵى .

ماوەیەكە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى هەوڵەكانى بۆ گواستنەوەى لویز فلیپى بەرگریكارى لاوى یانەى لازیۆ چڕكردۆتەوە ئەمەش پاش ئەو ئاستە بەرزەى لەگەڵ یانەكەى لە ماوەى ڕابردوودا پێشكەشى كردووە .

پێگەى تۆتۆ میركاتۆى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بایرن میونخ لە گواستنەوەكانى هاوینەدا گورزێكى كوشندە لە بەرشەلۆنە دەدات ودەبێتە ڕكابەرێكى سەختى یانە كەتەلۆنییەكە بۆ گواستنەوەى ئەو بەرگریكارە.

لە ماوەى ڕابردووشدا ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردبوو كە یانەى لازیۆ نایەوێت ئەو بەرگریكارە لە دەستبدات .
 


PM:04:53:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌