ڕامۆس باشترین گۆڵى ژیانى وەرزشى خۆى دیارى كرد
وێستگە سپۆرت-
سێرجیۆ ڕامۆسى ئیسپانى و كاپتنى یانەى ڕیاڵ مەدرید باشترین گۆڵ لە ژیانى وەرزشى خۆیدا ئاشكرا دەكات .
سێرجۆ رامۆس لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەى فەرمى یانەكەى لە تویتەر وتى : ئەو گۆڵەى لە ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد لە خولەكەكانى یارى كۆتایی خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ساڵى 2014 كە گۆڵى یەكسانى بوو جوانترین و باشترین گۆڵە لە ژیانى وەرزشى خۆمدا.
جێگەى ئاماژەیە دواتر یارییەكە 4-1 لە بەرژەوەندى ریاڵ مەدرید كۆتاییهات و پاش 12 ساڵ دابڕان لە نازناوى خولى یانە پاڵەوانەكان بە بردنەوەى شاد بونەوە.
PM:04:36:29/03/2020
ئهم بابهته 1904
جار خوێنراوهتهوه